نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەمئاوی عێراقەوە هۆشداری دەدات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لەبارەی کەمئاوی عێراقەوە هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ عێراق له‌ ماوەی داهاتوودا رێژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، ناتوانێت بڕی ئاوی پێویست بۆ بەکارهێنان دابین بكات.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی ته‌ممووزی 2024، غولام محه‌ممه‌د ئیسحاق، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخه‌ری كاروباره‌ مرۆییه‌كان له‌ عێراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا لەبارەی کەم ئاوی لە عێراق هۆشداری دا.

دەشڵێت، عێراق له‌ ساڵی 2025دا ته‌نیا ده‌توانێت 15%ی رێژەی ئاوی پێویست دابین بكات.

باسی لەوەشەکرد، عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی وشكه‌ساڵی و كه‌می ئاوەوە بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌م بارەیەوە هاوكاریی عێراق ده‌كات.

جێگەی ئاماژەیە، رۆژی سێشه‌ممه‌ 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی لە پرسی كه‌مئاوی کرد له‌ عێراقدا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتی، به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه ئێمه‌‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌داین، پشكی عێراق له‌ ئاو كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ له‌ كێشه‌داین له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا لەسەر ئەم پرسە، بۆیە داوایان لێده‌كه‌ین پشكی عێراق رەچاو بکەن و له‌رێگه‌ی سنووره‌وه‌ بڕی ئاوی پێویست بۆ عێراق به‌ربدرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له‌ وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وامبێت".

باسی لەوەشکرد، داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به‌هه‌ده‌ردانی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و ده‌ست بەم سامانە نیشتیمانشیەوە بگرن، وشكه‌ساڵی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی باشوور، داواش له‌ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ین سوود له‌ ئاو وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كاره‌با پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان بكه‌ن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار