پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی داهاتوویدا تاوتوێی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بکات.

فاتن قەرەغۆلی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "لە ماوەی رابردوودا سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانین کردووە و لەبارەی گەمارۆی سەر ئەو فڕۆکەخانەیە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینه‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئه‌و سزایه‌ى توركیا خستوویه‌تیه‌ سەر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى گه‌مارۆیی سیاسییە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردووە بەشێوازی دیپلۆماسی پرسەکە چارەسەربکرێت”.

هەر لەسەر هەمان پرس، محەمەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌هه‌مان رۆژنامه‌ى وتوە، “لە دانیشتنەکانی ئایندەدا ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی زیاتر لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا دەکات بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆک”.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار