وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: تا ئێستا لە کەرکوک زیاتر لە 700 حەوزی ماسی نایاسایی پڕکراونەتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت،  تەنها لە سنووری كەركوك 531 حەوزی ماسى، کە مەترسیبوون لە سەر ڕووبارەکان و 171 حەوزی ماسی دیكەش، مەترسیبوون لەسەر ئاوی ژێر زەوی پڕكرانەوە.

ئەمڕۆ چورشەممە، 24ی تەمووزی 2024، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕووبارەكان و پڕكردنەوەی سەدان حەوزی ماسی نایاسای لە كەركوك، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتایی دەستپێكردنی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر ڕووبارەكانەوە تا ئێستا، تەنها لە سنووری كەركووك 531 حەوزی ماسى، کە مەترسیبوون لە سەر ڕووبارەکان پڕكرانەوە، هەروەها  171 حەوزی ماسی دیكەش، مەترسیبوون لەسەر ئاوی ژێر زەوی پڕكرانەوە.

ئەوەش خراوەتەروو، هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هەیە بە مەبەستى پاڵپشتیكردن لە تیمەكانی لابردنی پێشێلكارییەكان.

ئەو لیژنەیەی، كە ئەركی لابردنی سەرپێچییەكانی پارێزگای كەركوكى لە ئەستۆیە بەردەوامە لە كارەكانی پڕكردنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر ئاوی ژێر زەوی.

جێگای ئاماژەیە، لە دوای گۆڕانی كەشو هەوا و گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق لەلایەن دەوڵەتی د توركیاوە، حكومەتی عێراق بۆ دەربازبوون لە مەترسییەكان، دەستیكرد بە لابردنی ئەو سەرپێچیانەی كە لەسەر ڕووبارەكان درووستكراون، هەڵمەتەكە نزیكەی دوو ساڵە بەردەوامە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار