هاکان فیدان هەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت، دەبێت ئەو نەوتەی لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکراوە بگەڕێنرێتەوە بۆ خاکی سوریا.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، ڕایگەیاند، سەبارەت بە بهئیدارەی خۆسەر لهڕۆژئاواى كوردستان، نیازى پهلاماردانى نهشاردوهتهوه و دەڵێت، دەبێت سوریا لەو چهكدارانه پاکبکرێتەوە، بەتایبەت ئەو ناوچە عەرەبیانییەی پەکەکە داگیریکردون، پەکەکە دەستی بەسەر دامەزراوە نەوتییەکاندا گرتوە، ئەمەش واتە داگیرکردنی سەرچاوەی بژێوییو داهاتی خەڵکی سوریا.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە شەڕی ئەو گروپە بکرێت بۆ ئازادکردنی ناوچە نەوتییەکان و سەرچاوەی وزەیو گەڕاندنەوی بۆ خەڵکی سوریا، چونکە بەدڵنیاییەوە پەکەکە فرۆشتنەوەی بەرهەمی ئەو کێڵگە نەوتیانەو داهاتەکەی شەڕی دژی خەڵکی سوریاو حکومەتی تورکیا کردووە.
هاکان فیدان ئەوەشی خستۆتەڕوو، تورکیا هاوشێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریاش ئاسایی بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەجەت تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەبەرزترین ئاستی سیاسیدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموو پرسەکان بۆ چارەکردنی کێشەو ناکۆکییەکانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەن، ئەمەش داواکارییەکی گرنگو بەنرخە، هەربۆیە پێویستە کۆبونەوەو گفتوگۆ بۆ چارەکردنی کێشەکان بکرێت.