وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی خانەنشینبوونی فەرمانبەران بڕیارێکی دەرکرد

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی لەكاردابڕاون و بە دەستلەكاركێشاوە دانراون یان خۆیان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بە ڕەزامەندی فەرمانگەكەی مافی خانەنشینی بیانگرێتەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە ئاڕاستەی وەزارەتەکان کراوە، مافی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەکاردابڕاون و بە مستقیل هەژمارکراون یاخود داواکاری دەست لەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە و پەسەند کراوە مافی خانەنشینیان دەبێت بە مەرجێک ڕاژەیان 15 ساڵ کەمتر نەبێت.

لە نووسراوەکەشدا ئاماژە بەوەدراوە، "ئەو فەرمانبەرانە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت تاوەکو تەمەنیان دەبێتە 45 ساڵ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، “تەنها ئەو حاڵەتانەی داواکاری دەستلەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش كردووە و لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە قەبوڵ ناکرێت، مافی خانەنشینیان نییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار