لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کاندیدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تیمى رۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کاندیدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 26ی تەموزی 2024، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاندووە، "وردبینی کۆمیسیۆن لە دۆسیەى کاندیدان تەواو بووە و هەفتەى داهاتوو ناوەکان ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندارەکان دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان".

ئاماژەی بەوەشدا، "ناوى کاندیدان ئاڕاستەى هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێمى کوردستان، دەستەکانی دەستپاکیی هەردوولا دەکرێت، تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە دۆسیەى تاوان و گەندەڵییان لەسەر نییە".

وتیشی، "دەبێت لە ماوەى 15 رۆژدا ئەو لایەنانە وەڵاممان بدەنەوە، چونکە لە نێوان 10 بۆ 15ى ئاب تیروپشک بۆ ژمارەى کاندیدان و لیستەکان دەکرێت".

بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار