هەپەگە وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای بڵاوکردەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئەنجامی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژی هێزەکانی داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە، ئاماری ئەو هێرشانەشی راگەیاند کە تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هێزەکانیان ئەنجامی داوە.

ئەمڕۆ هەینی 26ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە راگەیاند، "رۆژی 24ی تەموزی 2024، هێزەکانمان بە چەکی قورس لە ناوچەی مەتینا دوو بنکەی سەربازی تورکیایان کردووەتە ئامانج و زیانیان پێگەیاندوون".

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، "لە رۆژی 25ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە گۆڕەپانی سرێی مەتینا دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرە داگیرکەرەکان کرد و ناچاریان کرد لە ناوچەکە دوور بکەونەوە".

چالاکی دووەم لە ناوچەی شەهید دەلیل لە رۆژئاوای زاب لە کە 24ی ئەم مانگە ئەنجام درا، هێزەکانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد - یەژا ستار لەکاتی دانانی کامێرای چاودێریدا چاودێری جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان کرد لەسەر گردی جودی و بە چەکی قورس کردیانە ئامانج و جموجۆڵەکانیان ڕاگرت، هەروەها لە 25ی تەموز شەڕڤانانمان لە یەکینەکانی ژنانی ئازاد - یەژا ستار بولدۆزەری داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە بە چەکی جۆری قەناس کردە ئامانج و چالاکییەکانیان وەستا.

وەک هەپەگە لە راگەیەندراوەکەدا باسی لێکردووە چالاکی سێیەمی گەریلاکان لە ناچەی حەفتانین بووە لە 24 ئەم مانگە شەڕڤانان بە چەکی قورس بنکەی قەریاڕەشی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج.

لەبارەی هێرەشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە هەپەگە رایگەیاندووە، "لە ڕۆژانی 23 و 24 و 25ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی شەهید شەریف، لولان، گۆشەنە، گردی شەهید هاوار و گردی شەهید حەیمان لە خاکورکە 10 جار بۆردوومانکردووە، هەروەها سپیندەرە، دێرەجە و ماجی لە قەرە 8 جار بۆردوومانکردووە و لە گردی بەهار هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی و گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب پێنج جار بۆردوومانکراوە و زیرکلی و پبلیکان دوو جار، بە کۆی گشتی تورکیا 25 هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئەو ناوچانە ئەنجامداوە کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە رەز و باخی هاوڵاتییان.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار