بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دایک و کچێک دەستگیرکران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ هەینی 26ی تەموزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن".

وەک پۆلیس ئاماژەی پێکردووە، "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م - أ، ج، م) کە دایک و کچن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار