وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
١. ناوچەی مەتینا:
لە ٢٤/٧ کاتژمێر ٢:١٠ و ٣:١٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ، هێزەکانی پاراستی گەل بە چەکی قورس داگیرکەریان لە گۆڕەپانی گوڵکا کردە ئامانج و زیانیان بە دوو بەربەستی بەرگری گەیاند.
ڕۆژی ٢٥/٧ کاتژمێر ٥:١٠ی ئێوارە هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی سەریی مەتینا دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر کرد و ناچاریان کردن لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
٢. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب:
لە ٢٤/٧ کاتژمێر ٨:٢٥خولەکی بەیانی، هێزەکانی پاراستنی گەل لەکاتی دانانی کامێرای چاودێریدا لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە لە گردی جودی، یەکینەکانی ژنانی ئازاد، چاودێری داگیرکەریان کرد و بە چەکی قورس کردیاننە ئامانج و جموجۆڵەکانیان ڕاگرت.
لە ٢٥/٧ کاتژمێر ٤:٣٠ ی عەسر، شەرڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکینەکانی ژنانی ئازاد - بولدۆزەرێکی داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامیدیە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی کردە ئامانج و چالاکییەکانیان وەستان.
٣.، ناوچەی حێفتانین:
لە ٢٤/٧ کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی نیوەڕۆ شەڕڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بنکەی کاریارشی سوپای تورکیایان کردە ئامانج.
٤. سەبارەت بە هێرشە داگیرکەرەکانی تورکیا:
لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ و ٢٥ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەکانی شەهید شەریف، لولان، گۆشینا، گردی شەهید هاوار و گردی شەهید هێمن لە خاکورکە ١٠ جار بۆردومانیان کرد، لە سپیندارە، دێرشە و ماجی لە کارا ٨ جار جار بۆردومانیان کرد، لە گردی بەهار و گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٥ جار و زیرکلی پۆبلیسکان و لە قەندیلیش دووجار بۆردومانیان کرد، کە بە گشتی کۆ هەموویان دەکاتە ٢٥ هێرشی ئاسمانی. هەروەها ئەم هەڵمەتانە بوون بە هۆی سەرهەڵدانی ئاگرکەوتنەوە لە چەند ناوچەیەک.
لە ٢٤/٧، داگیرکەران گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاریان لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب، لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە بۆردومان کرد.
٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل