ئەمڕۆ چوار حاڵەتی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەنها لە لەماوەی 25 ڕۆژی ڕابردوودا 11 ڕووداوی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆماركراون کە کۆی گشتی حاڵەتەکانی خنکانی گەیاندووە بە 51 حاڵەت و بەم چوار حاڵەتەی‌ ئەمڕۆشەوە گەیشتووە بە 55 حاڵەتی‌ خنکان.

ئەمڕۆ هەینی‌، 26ی تەمووزی 2024، چوار حاڵەتی‌ خنکان لە هەرێمی‌ کوردستان تۆمارکراوە، یەکەمیان لە بەنداوی‌ خاسەی‌ کەرکوک گەنجێک بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ خنکا، دووەمیان ژنێکە لە زێی‌ بچوک لە سنووری‌ ئاغجەلەر خنکاوە، سێیەمیان پیاوێکی‌ تەمەن 55 ساڵە لە سنووری‌ زاخۆ خنکاوە.

چوارەمیشان گەنجێک بوو کە نزیک کاتژمێر چواری دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی بەمەبەستی مەلەکردن ڕۆشتبۆوە ناو زێی گەورە لە ناوچه‌ی ئەبوشیتە نزیک گوێر، به‌ڵام لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

گه‌نجه‌ خنکاوەکە ناوی ئەحمەد محەمەدە و تەمەنی 30 ساڵه‌، دانیشتووی گەڕەکی حەی شورتەی شاری هەولێرە، تائێستا تەرمەکەی نەدۆزرایتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، تەنیا ئەمساڵ هەشت کەس لە زێی‌ گەورەدا خنکاون و لە ماوەی نزیکەی شەش مانگی ئەمساڵیشدا 40 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکان تۆمار کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار