وەزارەتی دارایی عێراق: ژمارەی فەرمانبەرانی بەشێک لە وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، بەشێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەخۆریان زیادیانکردووە و بەشێکی دیکەش کەم.

وەزارەتى دارایی عێراق، لە نووسراوێکدا جیاوازییەکانى لیستى میلاکاتى وەزارەتەکانى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کردووە و دەردەکەوێت هەندێک لە وەزارەتەکان مووچەخۆریان زیادیکردووە و هەندکێشیان کەم.

وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، وەزارەتەکانى پێشمەرگە، ناوخۆ، خوێندنى باڵا و تەندروستى، زۆرترین ژمارەى میلاکاتیان زیادبووە و بەتەنیا لە وەزارەتى پێشمەرگە 23 هەزار و 790 زیادیکردووەو کۆى گشتیى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان 35 هەزار و 334 مووچەخۆر بۆ میلاکات زیادبووە.

ئەوەش هاتووە، دەردەکەوێت وەزارەتەکانى پەروەردە، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، رۆشنبیرى، گواستنەوە و گەیاندن، لە ریزبەندى سەرەوەى ئەو وەزارەتانەن کە میلاکاتیان کەمیکردووە و بەتەنیا لە وەزارەتى پەروەردە چوار هەزار و 316 کەس کەمیکردووە.

وەزارەتەکان بەرێژەى جیاواز وەزارەتەکان میلاکاتیان کەم و زیادیکردووە، ئەم وەزارەتانە ئەوانەن کە زۆرترین گۆڕانکاریى بەسەر میلاکاتیاندا هاتووە:

- وەزارەتى پێشمەرگە 23790 کەس زیادیکردووە.

- وەزارەتى ناوخۆ 1882 کەس زیادیکردووە.

- وەزارەتى خوێندنى باڵا 846 کەس زیادیکردووە.

- وەزارەتى تەندروستى 385 کەس زیادیکردووە.

- وەزارەتى پەروەردە 4316 کەس کەمیکردووە.

- وەزارەتى کارەبا 417 کەس کەمیکردووە.

- وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو 414 کەس کەمیکردووە.

- وەزارەتى رۆشنبیرى 367 کەس کەمیکردووە.

- وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن 314 کەس کەمیکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار