دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی: کەیسێکی گەندەڵی لە تەندروستی کەرکوک ئاشکراکرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەڵێت، به‌ نرخی نیو ملیار دینار ده‌ستكاری له‌ گرێبەستی ئامێرە پزیشکییەکانی تەندروستی کەرکوک کراوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه،‌ 27ی ته‌مووزی 2024، فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی كه‌ركوك ئاشكرا بووه‌، كه‌ تێیدا ده‌ستكاری له‌ گرێبەستی ئامێرە پزیشکییەکان كراوه‌ و نرخەکەی بریتی بووه‌ له‌ 447 ملیۆن دینار و 980 هه‌زار ملیۆن دینار.

دەشڵێت‌، دوابه‌دوای به‌دواداچوونه‌كان دوو گه‌نده‌ڵییان له‌ دوو گرێبه‌ستی دابینكردنی 10 ئامێر بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و ئەندۆسکۆپ (ناظور) ئاشكرا كردووه.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایه‌كی دەرمانسازی بە بڕی 287,500,000 ملیۆن دینار گرێبه‌ستی كردووه‌ و ئه‌و كه‌رستانه‌ی دابین كراون، كوالێتی و سه‌رچاوه‌كه‌یان خراپ بووه‌ و هەندێک لە پارچەکانی بە خێرایی بە کار دەهێنرێن و لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بەردەست نین جگە لە ڕێگەی نووسنگه‌ی تایبەتمەندەوە.

باسیلەوەشکرد، توانیوانه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه به‌ به‌نرخی ‌ 63,000,000 ملیۆن دینار ئاشكرا بكه‌ن و تایبه‌ت بووه‌ به‌ دابینكردنی ئامێره‌ پزیشكییه‌كان پرۆسەی دابینکردنەکە بە سەرپێچی ئەو کۆنتڕۆڵانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کاری پێ ده‌كرێت.

لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، گومانیان هه‌بووه‌ له‌ گرێبه‌ستێكی دیكه‌ كه‌ به‌های 88,000,000 ملیۆن دینار بووه‌ و تایبه‌ت بووه‌ به‌ دابینكردنی ئامێری كیمیایی و تاقیگه‌یی به‌ شێوه‌یه‌ك لیژنه‌ی كڕین گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كانیان كردووه‌، له‌ كاتێكدا ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتییەکە نووسراوی كڕینه‌كه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكان كردووه‌.

وتیشی: لە ئاستێکی پەیوەندیداردا، ستافی فەرمانگەکە تێبینی ئەوەیان کردووه‌ کە دەستکاریكردنه‌كه‌ لە کڕینی کەرتی یەکەمی حەویجەدا بووه‌، بەو پێیەی پسوڵەی دابینکردنی یەکێک لەو کەرەستانەی کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەرچووە بۆ بازرگانیکردن بە ئامێر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی، دەستکاری کراوە، هەروەها پسوولەی دابینکردنی یەکێک لەو کەرەستانەی کە بۆ بازرگانیکردن بە ئامێر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگە دەرچووە، ده‌ستكاری كراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك 7،9900 پارچه‌ كراوه‌ته‌ 79،000 پارچه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش زیانی به‌ سامانی گشتیی گه‌یاندووه‌.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە،  ئه‌م دۆسیانه‌ خراونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له‌ به‌رانبه‌ریاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار