محەمەد شیاع سودانی، وادەی دووهەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکی دیاری کرد

4 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، لە کۆ بوونەوەی هەفتەی ڕابردووی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی کەرکوک ڕۆژی 11ی ئابی بۆ دووهەم کۆ بوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دیاری کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆ بوونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی کەرکوک، زانیاری نوێی خستەڕوو.

ئەو سەرچاوەیه بەکەناڵی "بغداد الیوم"ی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە عەرەبی و تورکمانی کەرکوک وتویەتی: هەڵبژاردنی ئەم دواییەی کەرکوک سەرکەوتنێکی سیاسییە کە ناکرێت پشتگوێ بخرێت.

ئاماژە بەوەشکرد، سودانی 11ی ئابی وەکو وادەی دووەم کۆ بوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دیاری کردووە، بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان لەنێوان خۆیاندا ڕێکبکەون، هەروەها دڵنیایی لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە داوە .

سوودانی ئاماژەی بەوەدا، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی، خۆی بە شەخسی دەستوەردان دەکات و کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک دیاری دەکات.

کۆتای هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە ئەندامانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کرد،جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای کەرکوک و پەراوێز نەخستنی هیچ پێکهاتەیەک لە بڕیاردان کرد.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی 29ی ئایار محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی سێیەمین كۆبوونەوەی نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای كەركوكی كرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە ئەنجوومەنەکە کۆبوویەوە، بەڵام نە پارێزگاری دیاری کرد، نە سەرۆکی ئەنجوومەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار