داوایەکی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ڕەتکرایەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە، 27ی تەمووزی 2024، هێردە ڕەئوف سەرۆکی شاندی ئۆڵۆمپیی عێراق ڕایگەیاند، داوایەکیان بۆ لابردنی ئاڵای ئیسرائیل لە تەنیشت ئاڵای عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ڕەتکراوەتەوە.   

ئەوەشی خستەڕوو، کە گەیشتینە یاریگەی لیۆن، بینیمان ئاڵای عێراق لە تەنیشت ئاڵای ئیسرائیل دانراوە، وێڕای ئەوەی تیمی ئیسرائیل هیچ یارییەکی لە لیۆن نییە. 

هێردە ڕەئوف وتیشی، داوامان لە لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵۆمپیاد کردبوو ئاڵای ئیسرائیل لاببەن یان لە شوێنێکی دیکە دایبنێن، بەڵام داواکەیان رەتکرابووەوە. 

سەرۆکی شاندی ئۆڵۆمپیی عێراق دەشڵێت، لیژنەکە ڕایگەیاندبوو، ئاڵای وڵاتان لە یارییەکانی تۆپی پێی ژنان و پیاوان دا بە گوێرەی ریزبەندیی ئەلفوبێی ناوەکانیان دادەنرێن. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، لە یاریی تۆپی پێی پیاوانی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی ئۆکراینا، لەنێو یاریگە، ئاڵای ئیسرائیل لە تەنیشت ئاڵای عێراق دانرابوو.

جێگەی ئاماژەیە، عێراق بەهۆی پرسی فەلەستین، دان بە ئیسرائیل دا نانێت. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار