دوو درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە کۆبانێ خرانە خوارەوە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی سەربازیی کۆبانێ، خستەنەخوارەوەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان لە گوندەکانی کۆبانێ ڕاگەیاند.
لەم بارەوە ئاژانسی هەواڵیی هاوار نیوز ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6 شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی کۆبانێ، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان خستووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، ئەو دوو درۆنە بۆمبڕێژکراوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە ئاسامانی گوندی شێخلەری سەر بە کۆبانێ سووڕاونەتەوە و خستوویانەتە خوارەوە.
بابهتی پهیوهندیدار