لیستی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و تۆماری تاوانه‌كان ده‌كرێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆن دەڵێت، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ى كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن پێویسته‌ 10 ملیۆن دینار و حزبه‌كان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ پێویسته‌ ملیۆنێك دینار بده‌نه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی تەمووزی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لەبارەى ناردنى ناوی كاندیدان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و تۆماری تاوانه‌كان لە ڕاگەیەندراوێکى ڕایگەیاند، هاوپه‌یمانی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ كۆمیسیۆن دیاریكردووه‌ لیستی كاندیده‌كانیان هه‌مواربكه‌نه‌وه‌ و گۆڕانكاری تیادا بكه‌ن، دوای ته‌واوبونی ئه‌و واده‌یه‌ ناتوانرێت هیچ گۆڕانكاریه‌كی تیادا بكرێت.

لە ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە، لیستی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆى هه‌رێم ده‌كرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌ به‌رواری ناردنی ناوه‌كانه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بین له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نەداینەوە ئه‌وا لیسته‌كان به‌ شایسته‌ی په‌سه‌ند كردن داده‌نرێن.

دەشڵێت، ئه‌و هاوپه‌یمانیانه‌ى كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن پێویسته‌ 10 ملیۆن دینار و حزبه‌كان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ پێویسته‌ ملیۆنێك دینار بده‌نه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

جێگاى ئاماژەیە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار