کۆمیسیۆن: زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرو بنكەو وێستگەكانی بڵاوكردەوە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەم شێوەیە، ژمارەی دەنگدەر، 2 ملیۆن و 888 هەزارو 162 كەس و ژمارەی وێستگە،7 هەزارو 47، ژماەری بنكە هەزارو 427.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگەیاند، دوو ملیۆن‌و 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان مافى بەشداریكردنیان لەپرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هه‌یه‌.



ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 29ی ئه‌م مانگه‌ش  نمونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندکرد کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.


جێگەی ئاماژیە، له‌ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆندا، ئەنجومەنی کۆمسیاران چوار نمونەی بۆ دەنگدانی گشتی لەبازنەکانی هەڵبژاردنی هەولێر، سلێمانی، دهۆک‌و هەڵەبجە‌و نمونەیەکیش بۆ دەنگدانی تایبەت پەسەندکردوە.



بەگوێره‌ى ئامارەکانی کۆمسیۆن، دوو ملیۆن‌و 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێم مافى بەشداریكردنیان لەدەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هه‌یه‌ و کارتی بایۆمه‌تری دەنگدانیشیان وەرگرتوەتەوە، هاوکات هەزارو 427 بنکەو حەوت هەزارو 47 وێستگەی دەنگدانیش ئامادەکراون بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا.



لەپارێزگای هەولێر، ژمارەی دەنگدەران بریتییە لەیەک ملیۆن‌و 16 هەزارو 357 دەنگدەر کە 928 هەزارو 823 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی‌و 82 هەزارو 525 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت لەخۆدەگرێت.



وه‌كو كۆمیسیۆن ئاشكرایكردوه‌، ژمارەی دەنگدەران لەپارێزگای سلێمانی، بریتییە لەملیۆنێک‌ و 146 هەزارو 530 دەنگدەرو یەک ملیۆن‌و سێ هەزارو 772 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی بۆیان هەیە دەنگبدەن‌و 74 هەزارو 915 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت.



سه‌باره‌ت به‌سنووری پارێزگای دهۆکیش زانیاریه‌كانیى كۆمیسیۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بریتییە لە 738 هەزارو 193 دەنگدەر کە 680 هەزارو 443 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی‌و 55 هەزارو 100 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.



کۆی گشتی دەنگدەران لەپارێزگای هەڵەبجەش بریتییە لە 62 هەزارو 584 دەنگدەر کە 59 هەزارو پێنج کەس مافی ئەوەیان هەیە لەدەنگدانی گشتی دەنگبدەن‌و 579 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت دەنگدەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار