وادەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی


دکتۆر خه‌لیل دۆسكى دەڵێت، یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌ و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، لە لایەن بەغداوە ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێت.



دکتۆر خه‌لیل غازى دۆسكى پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا له تۆڕی کۆمەڵایەتی ‌فه‌یسبووكى خۆیی نووسیویه‌تى، دوێنێ سه‌ردانى مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى كردووه‌ و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌داراییان تاووتوێكردوه‌.

دەشڵێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ئاماده‌بووه‌ و ڕایگەیاندووە، مووچه‌ى مانگى تەمووزی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کورستان هه‌فته‌ى داهاتوو ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریاریى‌ و بریكارى وه‌زاره‌تیش جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران ‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ربازیى‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشه‌وه‌ به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك لە لایەن بەغداوە ڕه‌وانه‌ی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار