نێچیرڤان بارزانی لەتاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان دەکات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران دەکات.

ئەم سەردانی کردنەی نیچیرڤان بارزانی بۆ ئێران دەبێتە سێهەم سەردانکردنی لە ماوەی سێ مانگی ئەم ساڵدا، سەردانی یەکەمی لە 5ی ئایاردابوو کە تێیدا بەجیا لەگەڵ عەلی خامنەی ڕێبەری ئێران و ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئێران و محەمەد باقر سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەلی ئەحمەد ئەکبەریان سکرتێری باڵای ئەنجوومەنی باڵای نیشتیمانی ئەو وڵاتە کۆبۆوە.

سەردانی دووهەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لە 22ی ئایاردابوو، کە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوو، ڕۆشتە تاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران.

جێگەی ئاماژەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 4ی ئابی 2013ەش لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی حەسەن ڕۆحانی و 3ی ئابی 2021یش لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ئیبراهیم ڕەیسیدا بەشداربوو.

سەردانەکەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، 14ی حوزەیرانی ئەمساڵ عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بەشێک لە حزبە سیاسییەکان کۆبۆوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار