بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 265 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى 265 ملیۆن و 773 هەزار 443 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
دەشڵێت، لەو بڕەشدا سێ ملیۆن و 550 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 262 ملیۆن 223 هەزار و 443 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار