دوو کاندیدی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوورخرانەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمی پارتیمان ئاگادارکردووەتەوە لە دوورخستنەوەی دادوەر محەمەد ئەمین، سەرۆکی لیستەکەیان لە دهۆک و پەروین ئەکرەم کاندیدی هەمان حزب.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، خالید عەباس، سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق کە ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە، دوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە، دەشڵێت، هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو دوو کاندیدە کارتە نیشتیمانییەکەیانە، کە سەر بە نەینەوایە، کە بەپێی یاسا ناتوانن لە دهۆک خۆیان کاندید بکەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو دوو کەسە كە بریتین لە حاکم محەمەد ئەمین، سەرۆک لیستی پارتی لە دهۆك، هەروەها پەروین ئەکرەم بەهۆی نەبوونی مەرجە پێویستەکان، لە لیستی کاندیدەکان دوورخرانەوە.

خالید عەباس وتیشی، ئەو دوو کەسە دانیشتووی دهۆکن بەڵام کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدانیان لە دهۆک نەبووە کە بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دەبێت کاندید خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت و بە رەگەزنامە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێم بێت نەوەک ناوچە دابڕاوەکان.

باسیلەوەشکرد، پێویستە پارتی لەماوەی سێ رۆژدا، جێگرەوە بۆ شوێنەکانیان دابنێت و ناوەکانیان بداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار