بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوو هاوڵاتی برینداربوون
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گوندی بینەی سەر بە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ناوچەکە دوو هاوڵاتی برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بۆ سەر گوندی بینەی سەر بە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین دوو هاوڵاتی برینداربوون، دەشڵێن، یەکێک لەو هاوڵاتیانەی برینداربووە منداڵە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تۆپارنکردنەکە دووهاوڵاتی برینداربوون کە یەکێکیان منداڵێکە و هاوڵاتیەکەی دیکەش ناوی محەمەد عەبدول ڕەحیمە.
بابهتی پهیوهندیدار