کەنەکە ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەنەکە: هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن.

کۆمیسیۆنی زمان، کەلتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە بارەی هەوڵە قڕکەرییە کەلتوویی و هونەرییەکان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، کە ماوەیەکە دەستی پێکردووە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە دەڵێت، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن، کوشتن و کۆمەڵکوژیی و تاڵانکردنی خاک لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کە بەسەر گەلەکەمان ئەنجامیان داوە بەس نەبوو! ئێستا ڕێ لە شایی و هەڵپەرکێ و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی گەنجان و گەنجانى کورد دەگرن و دەیانخەنە زیندانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕێ لە شایی و هەڵپەرێکی گەنجانی کورد دەگرن، بۆیە پێویستە ڕۆشنبیران و سیاسیی و کوردستانیان لە دژی ئەو شەپۆلە نوێیەی فاشیزمی تورکیا بووەستنەوە و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان بنوێنن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن، کوشتن و کۆمەڵکوژیی و تاڵانکردنی خاک لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کە بەسەر گەلەکەمان ئەنجامیان داوە بەس نەبوو! ئێستا ڕێ لە شایی و هەڵپەرکێ و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی گەنجان و گەنجانى کورد دەگرن و دەیانخەنە زیندانەوە.

باسلەوەشدەکات، ئەو نووسین و هێما و تابلۆی سەر شەقامەکان لادەبەن کە لەلایەن شارەوانییەکانی باکووری کوردستانەوە بە زمانی کوردی نوسراون، وەک چۆن پێشتریش ئەو نوسراوە کوردییانەیان لەسەر کێلی مردوو و شەهیدەکان نوسرابوون لایانبردن و پۆستەرەکەی “ئەحمەدی خانی”ـیان تێکشکاند و چەندین تاوانی دیکەی لەم جۆرەیان بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامداوە.

جەختیشیان کردووەتەوە، ئەمە سەرەتای شەپۆلێکی نوێی فاشیزم و ڕەگەزپەرستییە و دەوڵەتى تورکیا دەیەوێت دەستکەوتی خەبات و تێکۆشانی 100 ساڵەی نەتەوەکەمان لەناو ببات، دەوڵەت ئەوە باش دەزانێت کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیەکی ڕەسەنە و هەمیشە لەسەر خاکی خۆی ژیاوە و مێژوویەکی هەزاران ساڵی هەیە، بۆیە دەیەوێت ئێستای نەتەوەی کورد، کەلتوور، هونەر، وێژە و فۆلکلۆرەکەی لە ڕێگای کردە ڕەگەزپەرستییەکانیانەوە لەناو ببات.

کەنەکە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشیدا دەڵێت، لەپێناو تێکشکان و لاوازکردنی ڕەگەزپەرستی، بە پلەی یەکەم پێویستە لەسەر دەزگا ڕۆشنبیریی و سیاسییەکانی کورد بە گشتیی و کورد و کوردستانیان لە بەرامبەر ئەم شەپۆلە نوێیەی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا بوەستنەوە و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان نیشان بدەن و لە هەموو ماڵ، کوچە هەر شوێنێکی ژیان بە کەلتوور، هونەر  و کاری فۆلکلۆری کوردیەوە بڕازێننەوە و ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێ بەهێزتر و پتەوتر بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار