عەمار سوبحی: بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە وردبینی نابێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەڵێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت، دەشڵیت، هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان زۆر هاوکاریان بووە.

عەمار سوبحی ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر گۆڕنکارییەک لە لیستی مووچەدا ڕووبدات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراقی لێ ئاگاداردەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی دەکەین.

سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، جەختیشی کردەوە، نابنە بەربەست لەبەردەم مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئامانجیان دروستکردنی بەربەرست و ڕاوکردنی هەڵەکان نییە.

باسی لەوەشکرد، کار بۆ رڕاستکردنەوەی ئاڕاستەکان دەکەن تاوەکو خەڵکی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست مافەکانیان بەدەستبهێنن.

سەرچاوە، کەناڵ8

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار