کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی ئەسکۆڵی شاری مەریوان هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکى کورد کوژراوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەرکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنى 25 ساڵە و  ژیانى هاوژینی پێکهێناوە و باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی سیاناوی مەریوانە.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی  ئامارێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووزدا سێ کۆڵبەری دیکە بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، نەوسوود و سەردەشتدا کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار