پەرلەمانتارێک: هەفتەی داهاتوو عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و وردبینییەكە بە كۆتاهاتووە، چاوەڕواندەكرێت داهاتوو بەغدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
سیپان عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی وربینی کردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم و وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا زانیاری نوێی خستەڕوو.
سیپان عەزیز ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و ئەو تێبینییانەی هەبوون چارەسەركراون، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بە كۆتا هاتووە و كێشە لە لیستەكاندا نەبووە.
وتیشی، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
جێگەی ئاماژەیە، چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی بوونی ناوی دووبارە و ناڕاست لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا، ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا چەندین ڕۆژ دوا کەوت.