ئاژانسی بەغداد ئەلیوم: سه‌رۆك وه‌زیران فشاری خستۆته‌سه‌ر لایه‌نه‌كان بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی،2ی ئابی 2024، ئاژانسی بەغداد ئەلیوم لە زاری چەند سەرچاوەیەک کە ناوی بردووە بڵاویکردۆتەوە، محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فشاری خستۆته‌سه‌ر لایه‌نه‌كان بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك.
لەم بارەیەوە ئاژانسەکە دەڵێت، محەمەد شاع سودانی فشاری خستۆتە سەر لایەنەکان بۆ بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوک لە دوایی كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پارێزگای دیاله و پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه.
بە گوێرەی وتەی سەرچاوەکان بۆ ئاژانسەکە، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه، دانیشتنه‌كه‌ش له 72 كاتژمێری داهاتوو زیاتر دواناكه‌وێت و ڕێككه‌وتنیش هه‌یه پۆستی پارێزگار له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا دوو ساڵ به دوو ساڵ به‌ڕێوه‌ببردرێت.
دەشڵێت، دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی دیكه‌ش به‌جۆرێك ده‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ توركمانه‌كان، پارێزگاریش دوو جێگری ده‌بێت، یه‌كێكیان بۆ توركمانه شیعه‌كان و یه‌كێكی دیكه‌یان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت.
جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه پێكنه‌هێنراوه‌و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.