لیژنەیەکی بەدواداچوون لە پەرلەمانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی پێکدەهێندرێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت، لەمیانی ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بەدواداچوونی یاسای ژمارەی 8ی ژنانی ئێزدی.

ئەمڕۆ شەممە، 3ی ئابی 2024، موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا لیژنەیەکمان پێکهێنا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ژمارە 8ی ژنانی ئێزدی لە ساڵی 2021.

دەشڵێت، داوا لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکەم تا ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێندرێتەوە کە تووشی کارەساتی کۆمەڵکوژی هاتوون و ئاوەدانبکرێنەوە، لە ڕێگەی دەستبەرکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بژێوی ژیانیان و هەوڵدان بۆ قەرەبووکردنەوەیان لەڕووی ماددی و مەعنەوی.

جێگای ئاماژەیە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2021، ژنانی ئێزدی پەیوەندیدارە بە بە چارەسەرکردنی زیانەکانی جەستەیی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و ماددییەوە ، کە بەهۆی تاوانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە درووستبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار