لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا عێراق 618 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە، 3ی ئابی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامارەکانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە لە هەناردەکردنی نەوت و ڕایگەیاند، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی لە شەش مانگی یەکەمی 2024 گەیشتووەتە 618 ملیۆن و 44 هەزار و 445 بەرمیل.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە تێكرای هەناردەی مانگانەی 103 ملیۆن و حەوت هەزار و 407 بەرمیل، لە ئاستی ڕۆژانەشدا سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە 3.77% بەرز بووەتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوشوێنانەکردووە کە نەوتی بۆ هەناردەکردوون دەڵێت، 611 ملیۆن و 952 هەزار و 117 بەرمیل نەوت لە بەندەری بەسرە و ناوچەکانی ناوەڕاست بووە، لە کێڵگەی گەیارە سێ ملیۆن و 999 هەزار و 417 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، هاوکات دوو ملیۆن و 133 هەزار و 111 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراو.

بەپێی ئامارەکانیش، 65% نەوتی عێراق هەناردەی وڵاتانی ئاسیا و 20% هەناردەی ئەوروپا و 15% هەناردەی ئەمەریکا دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار