بارزانی بەشێک لەعەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک کۆدەکاتەوە "داوا دەکات مافی سەرجەم پێکهاتەکان ڕەچاو بکرێت"

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پەرلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر دەكات.

ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، "لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها دۆخی كەركووك و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و دیاریكردنی پۆستە ئیدارییەكانی تری كەركووك ئاڵۆگۆڕ كرا".

"لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە چارەسەرەكان بە ئاراستەی ڕەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك و لە خزمەت پاراستنی سەقامگیری و ئەو شارە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و بوژانەوەی كەركووك بێت ئەویش لە چوارچێوەی تەوافق و كۆدەنگیی نیشتیمانی".

بارەگای بارزانی وادەڵێت، کۆبوونەوەی بارزانی و بەشێک لە لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان لەکاتێکدایە، کەمتر لە هەفتەیەک مۆڵەت ماوە بۆ دیاریکردنی پارێزگار و پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکووک، ئەگەرنا بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار ڕادەسپێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار