پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسیی کرد

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسیی بۆ کارنامەی کۆبوونەوەکە زیاد کرا، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و دانیشتنەکە هەڵگیرا.

نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ یەکشەممە 4-8-2024 کۆبوونەوەکەی‌ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 172 ئەندام دەستی پێکردو کارنامەی دانیشتنەکەش چوار بڕگەی لە خۆ دەگرت، لە میانی دانیشتنەکە بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسی زیاد کرا.

لە دانیشتنی ڕۆژی 24-7-2024 به‌هۆی بوونی ناكۆكیی لەسەر هەمواری یاسایەکە، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می هەمواری یاسای باری کەسیی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

بەپێی هەمواری یاساکە، لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیریدا، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ر ئه‌و مه‌زهه‌به‌ دیاریبکه‌ن "شیعە یان سوننە" بۆ ئەوەی لە ژیانی هاوسەرگیریاندا پشت بە یاساکانی ببەستن، لەکاتی ناکۆکیی نێوان ژن و پیاوێکی مەزهەب جیاوازدا، مەزهەبی پیاوەکە کاری پێدەکرێت.

هەمواری یاسای باری کەسێتی لە نێو پێکهاتەکانی پەرلەمان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان مشتومڕی‌ دروستکردووە بەوپێیەی‌ لە ماددەی دووـی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، دادگای باری کەسێتی ئەو گرێبەستی هاوسەرگیریانە پەسەند دەکات کە لەنێوان تاکی موسڵمانی پێگەیشتوو "الافراد البالغون" ئەنجام دەدرێن لەسەر دەستی لایەنێکی دادوەریی یان ئاینی یان لە دیوانەکانی وەقفی سوننە و شیعە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار