عێراق: له‌مه‌ودا له‌كه‌ركووك وەبەرهێنان له غازدا دەکەین
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری نەوتی عێراق، نهێنییەکانی پاش رێککەوتننامەی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی ئاشكرا كرد و لەمەودوا وەبەرهێنان لە غازی کەرکووک دەکەن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو عێراق ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی واژۆ کرد، ڕێکەوتنەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی هەریەکه لە کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و جەمبوور و بای حەسەن و خەباز بوون لە کەرکووک.
لەوبارەیەوە حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: دەمانەوێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک له 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه زیادبکەین بۆ به‌رزترین ئاست.
وتیشی: به‌پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كانی پێش‌و كه‌ته‌نیا ئامانج لێیان زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بوو, له‌مه‌ودا له‌كه‌ركووك گرنگی به وەبەرهێنانی غاز ده‌ده‌ین.