دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی ڕەتکردەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق سکاڵایەکی ڕەتکردەوە، کە لەلایەن دوو پەرلەمانتار تۆمار کرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی ئابی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای دوو پەرلەمانتار کۆبووەوە کە سكاڵاكەیان لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق تۆماركردبوو.

هەریەكە لە پەرلەمانتاران (باسم خەزعەل خەشان)و (مستەفا جەبار سەنەد)، سكاڵاكەیان لەسەر سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق تۆماركردبوو، تێیدا داوایان لە دادگای باڵای فیدراڵی كردبوو بڕیار بدات بەوەی، ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار بۆ ڕێگەدان بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عێراق نادروستە و بڕیارەكەیان هەڵوەشێنێتەوە.

لە سکاڵاکەشدا هاتووە، لەمەش زیاتر سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار پابەند بكات دوای تەوابوونی ماوەی ڕێككەوتنەكە، ئەو ناوچەو دامەزراوانە بگەڕێننەوە كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بەكاردەهێنرێن.

دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند، سكاڵاكە لە چوارچێوەی تایبەتمەندییەكانیدا نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار