موعین کازمی: مووچەی 250 هەزار خانەنشینی هەرێم ڕووبەرووی ئاستەنگ بۆتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، كۆمەڵێك ئاستەنگ ڕووبەڕووی یەكخستنی مووچەی 250 هەزار خانەنشینی هەرێمی كوردستان بووەتە بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئابی 2024، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی ڕاگەیاند، مەرجی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرێك بەم شێوەیە، بەغدا مووچەی فەرمانبەرێک خەرج دەكات كە لەكاتی خزمەتدا پارەی خانەنشینی لێبڕدرابێت.

موعین کازمی دەشڵێت، تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجامێك لە دۆسیەكە، بۆ ئەوەی بە دەستەی خانەنیشنی نیشتمانی ڕابگەیەنین و پێویستە بڕی لێبیڕینەكان بدرێت بە دەستەكە، كە شایستەی خانەنشینان لەڕێی سندوقی خانەنشینیەوە دابین دەكات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لێبڕینی خانەنشینی، لە مووچەی فەرمانبەر دەبڕدرێت و دەچێت بۆ دەستەی خانەنشینی، كە سندوقی خانەنشینان بەڕێوەی دەبات، بەڵام ئەمە لە هەرێمی كوردستان نیە ئەو جیاوازییەی ئێستا ڕێگەنادات شایستەكان یەكبخرێن و زامنی بەردەوامیدان بە شایسەی خانەنشینی هەرێم ناكات.

موعین کازمی ئاماژەی بەوەشداوە، داواشکراوە چارەسەری دارایی بەردەوام بۆ زامنكردنی مافەكانی خانەنشینانی هەرێم بدۆزرێتەوە، بەبێ‌ دروستكردنی بارگرانی دارایی و دیراسەكردنی ئەگەری وەرگرتن و ناردنی پارەی لێبڕینی خانەنیشین لە 250 هەزار خانەنیشینی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ وەك مەرجی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، تا كۆتایی تەمەنی.

لە کۆتایشدا موعین کازمی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئەوە پێویستە بەوپێیەی وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی پارەی خانەنشین خەرجناكەن، تەنها بۆ فەرمانبەرێك نەبێت كە پارەی خانەنشینی لە خزمەتی 20بۆ 30 ساڵ و بەرەو ژوور لێبڕاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار