بەهۆی مەترسی هێرشی ئێران، گەشتی فڕۆكە لە هەولێرەوە كاتەكەی لە شەوەوە بۆ ڕۆژ دەگۆڕێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی نزیکەی هەفتەیەکە گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئێران.

دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، گریمانەی هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زیادیکردووە، بەو هۆیەوە چەندین گەشتی ئاسمانی گرفتیان تێکەوتووە.

بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، هەفتەیەکە هەریەکە لە هێڵی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و قەتەری، گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، واتا ئەو کەسانەی کاتی گەشتەکانیان دەکەوێتە شەو دوادەخرێت بۆ هەمان کاتی ڕۆژی دواتر.

بەپێی زانیاریییەكان هۆکاری دواخستنی گەشتەکانی هەردوو کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین و قەتەری لە شەوەوە بۆ ڕۆژ، بەهۆی مەترسییەکانی هێرشی مووشەکی ئێرانە بۆسەر ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار