هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئابی 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند، بەناوەکانی سەما، بەهرۆز و فرات.
هەپەگە لە ڕاگەندراوەکەدا ئەوەی خستۆتەڕوو، لە نیسانی 2024، لە ئەنجامی هێرشی دوژمن لە خواکورک، هاوڕێیانمان سەما، بەهرۆز و فرات شەهیدبوون.
دەشڵێت، ئەو هاورێیانەمان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی گەلەکەمان بۆ هەموو جۆرە گیانبازییەک ئامادەبوون، بە تێکۆشانی داستانییان ئەوەیان دووپات کردەوە هەپەگە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو هاوڕێیانە لەناو هەلومەرجی سەخت و دژواردا بە ئیرادەی ئاپۆییەوە لە دژی دوژمن دەوەستانەوە، بە بەرخۆدانیان نیشانیاندا کە جەنگاوەریی گیانبازیی ئاپۆیی تێکناچێت، لە چەندین ناوچەی جیاوازە درێژەیان بە تێکۆشاندا بوون بە جەنگاوەری نموونەیی.
لە کۆتایی ڕاگەندراوەکەدا هەپەگە باسلەوەدەکات، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە درێژە پێدەری هێڵی تێکۆشانی هاوڕێیانمان بین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەکەین.
هەپەگە ناسنامەی ئەو سێ شەهیدەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
ناسناو: باهۆز هەولێر
ناو و پاشناو: فاواز ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: عەدولە-مەحموود
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی 2024/خواکورک
ناسناو: سەما جویا چەولیک
ناو و پاشناو: زیلان ئازاک
شوێنی لەدایکبوون: چەولیک
ناوی دایک و باوک: گوڵتەن-یوکسەل
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی 2024/خواکورک
ناسناو: فرات هاروون
ناو و پاشناو: حالەف کاراجان
شوێنی لەدایکبوون: ڕحا
ناوی دایک و باوک: سالیحا-محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی 2024/خواکورک