تەڤگەری ئازادی كوردستان: بڕیاری قەدەغەکردنمان دەستی دەرەکی و خیانەتکاریی لەنێودایە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەڤگەری ئازادی كوردستان لەبارەی بریاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەیان هاتەدەنگ.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئابی 2024، تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بڕیاری قەدەغەکردنمان دەستی دەرەکی و خیانەتکاریی لەنێودایە، چونکە ئێمە هێزێكی مەدەنی و دیموكراتین".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوكاتەی ئەردۆغان سەردانی عێراقی كرد داوای كرد ئەو هێزانەی لە پەكەكە نزیكن قەدەغەبكرێن یان دابخرێن، ئێستا بینیمان بڕیارەكانی ئەردۆغان لە عێراق بەناوی ئەنجومەنی دادوەریەوە دەردەكرێن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی)، هەروەها ىڕیاریدا بارەگاكانیان دابخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا بگیرێت، چونکە دەستەی دادوەری دەڵێت، "ئەم سێ حیزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار