لەدێرەزوور شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزێکی حکومەتی سووریا ڕوویدا
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) بهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، تاقمێک لە هێزەکانی ڕژێم و کەسانی دیکەی بەناو (بەرگریی نیشتمانی) لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شهو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا هێرشێکی زەمینییان بۆ ناوچهكانی کەناری ڕوباری فورات لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستپێکرد.
لە ڕاگەندراوەکەدا هاتووە، شهڕ و پێكدادان له نێوانی هێزەکانی ئەنجوومەنی دێرەزوور و هەجین ئەلعەسکەرییە و گروپە هێرشبەرەکان لە دەوروبەری گوندەکانی دیبان و تهوه و حەمام ڕووویدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەکانی ڕژێم بۆردومانی بێ جیاوازی و كرده سهر ناوچه بەرفراوانەکان کە خەڵکی سڤیل تێیدا نیشتەجێ بوون، لە دیبان و گەڕەکی تهوه و دوو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
هەسەدە باس لەوەش دەکات، "لەبەرامبەر هێرشەکەدا هێزەکانمان مافی خۆیان بەکارهێنا بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکە و گەلەکەیان، ئێستا لەو خاڵانەی گروپە هێرشبەرەکان دزەیان کردووه، تا ئێستاش ئۆپەراسیۆن بەردەوامە".