زانیاری ورد سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی  هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

4 مانگ لەمەوپێش



١. لە ناوچەی حێفتانین؛

ڕۆژی ٣/٨ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی کیشان کردە ئامانج.

ڕۆژی ٣/٨ کاتژمێر ١٢:٠٠، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی و چەکی قورس سەربازانی دوژمنیان لە گۆڕەپانی کانی بەی کردە ئامانج.

٢. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛

لە ٢/٨ کاتژمێر ٧:٠٣ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە قەناس سیستەمی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لەناوبرد.

لە ٣/٨ ئاب، کاتژمێر ٠٩:٣٠خولەک،  شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە قەناس سیستەمێکی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی لەناوبرد.

ڕۆژی ٣/٨، کاتژمێر ٠٨:٠٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بولدۆزەرێکی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج  بە چەکی قورس، کە هەوڵی دروستکردنی ڕێگایەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیە دەدا، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، گورزێکی بەهێز لە بولدۆزەرەکە وەشێنرا و جوڵەی سوپای دوژمن وەستێنرا.

ڕۆژی ٣/٨ کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەک، چەکدارانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیە کردە ئامانج و کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، بە قەناس سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەم دوو ئۆپەراسیۆنە کوشتنی سەربازێکی تورک و لەناوبردنی تەقەمەنییەکانی سوپای داگیرکەری لێکەوتەوە.

ڕۆژی ٣/٨، کاتژمێر ٠٨:٣٢خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ٤ سەربازی تورکیا بریندار بوون، کە دوو سەربازیان پلەی عەریفیان هەبوو.

ڕۆژی ٥/٨ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج.

٣. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛

لە ٣ و ٤/ ٨، تونێلەکانی جەنگ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم ٩ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٤. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛

لە ٣ و ٤ /٨، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ١٢ جار، مەیدانەکانی لولان، شەهید شەریف، قەنداکولە و سێنینیان لە ناوچەی خاکورک بۆردوومان کرد،  ٧ جار، گۆڕەپانی دێریک، کۆزە، دەشتی کافیا، شێکفتیایان گ لە ناوچەی کاری بۆردوومانکرد، ٥ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب،  جارێکش گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە شیلازێ لە ناوچەی مەتینا بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٥ جار بۆردومانکردن.

ڕۆژی ٤ و ٥/ ٨، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شیلازێ لە ناوچەی مەتینا و گۆڕەپانی کەندەکولە لە ناوچەی خاکورک، بە کۆپتەرەکانی هێرش بۆردومان کران.

٥/٨/ ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار