کۆمیسیۆن دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی لە وێستگەکانی هەرێم ئەنجامدەدات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەلید خالید عەباس دەڵێت، کۆمیسیۆن پرۆسەی ئەزمونیی هەڵبژاردن بۆ تاقیكردنەوە لە 181 وێستگەی دەنگدان لە هەرێم ئەنجامدەدات و ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیەش زانینی ئاستی چالاكی ئامێرەكان و خێراكردنی ئەنجامەکانە و دڵنیابوونە لێیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، وەلید خالید عەباس, بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمیسیۆن ڕۆژی 12و 25ی ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزمونیی هەڵبژاردن بۆ تاقیكردنەوە لە 181 وێستگەی دەنگدان ئەنجامدەدات.

وەلید خالید ئاشکراشیکردووە، پرۆسەكە لە 53 وێستگەی دەنگدانی گشتی و 3 وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و دوو وێستگەی تایبەت لە دهۆك و 74 وێستگەی گشتی و 2 وێستگەی تایبەت و 5 وێستگەی گشتی لە سلێمانی و یەك وێستگەی تایبەتیش لە هەڵەبجە ئەنجامدەدەرێت.

دەشڵێت، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە زانینی ئاستی چالاكی ئامێرەكان و خێراكردنی ئەنجامەکانە و دڵنیابوونە لێیان، وەك ئامادەكاریەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری، ئەوەشی خستۆتەڕوو، كارمەندانی كۆمیسیۆن لە 10ی مانگی داهاتوو، ناوەندی گواستنەوە تاقیدەكەنەوە، بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی ئەنجامەكان لە وێستگەكانەوە بۆ سێرڤرەكان و ناوەندەكانی گواستنەوە زۆر پارێزراوە و بەهیچ شێوەیەك بواری چوونە ناوەوەی نیە.

جێگەی ئاماژەیە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار