هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند
4 مانگ لەمەوپێش
هاولاتی
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند بە ناوەکانی گەلهات و دۆغان، کە لە هەرێمی مەتینا شەهیدبوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەهیدبوونی دوو گەریلا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاوڕێیانمان گەلهات کۆچەر و دۆغان عامودێ لە هەرێمی مەتینا لە کاتی جیاجیادا لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون.
هەپەگە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان کە بە کاریگەری وەرگرتن لە ڕۆحی ئازادیی ئاپۆیی لە کوردستان تێکەڵ بە ڕیزەکانی تێکۆشان بوون، بە بەرخۆدانی خۆیان لە دژی هێرشە قڕکارییەکان بۆ سەر گەلەکەمان، بوونە نمونەی هەرە بەرچاوی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەندراوەکدا باس لەوەشدەکەن، هاوڕێانمان ئەوەی بە ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان دانا کە لە کوێ هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئەوان لەوێ بن و بجەنگن، بەو تایبەتمەندیەشیان بۆ سەرجەم گەنجانی کورد بوونە نموونە، هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان کە لە هەموو ساتێکی ژیانی تێکۆشانیاندا مۆرکی خۆیان لە سەرکەوتنی گەورەدا، بە بەشداربوونی چالاک لە هەموو کارێکدا و هەڵوێستی جەنگاوەرانەی خۆیان، لە بەرەکانی بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە کەسایەتی گیانبازانە شوێنپێی گرنگیان لە مێژووی تێکۆشانمان بەجێهێشت.
هەپەگە باسلەوەشدەکات، گەلهات و دۆغان بڕوایان بەوە هەبوو کە سەرکەوتن لە شەڕ و ئازادیی گەلەکەمان تەنیا لە ڕێگەی تێکۆشانێکی فیداییەوە مسۆگەر دەبێت، بە ڕەنج دەبێت و لەو پێناوەدا بە تێکۆشانی دەروێشانە بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی.
وتیشی، هاوڕێیانمان خاکەڕایی بوون و لە خۆبوردەیی کە یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی جەنگاوەری ئاپۆییە وەک شێوەی ژیان قەبوڵیان کرد، بە ڕاستگۆیانەوە ولە دڵەوە ژیان و ورەی بەرزی خۆیان، بە قوڵبوونەوەیان لە جیهانی واتا بۆ تێکۆشانمان و هاوڕێیانیان بوونە هێز و ورە.
لە کۆتایی ڕاگەندراەکەشدا هاتووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەلهات و دۆغان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکات و بەڵێن دووبارەدەکەنەوە کە لە کوردستانی ئازاد دا یادی ئەو جەنگاوەرە ئاپۆییە بەنرخانە بکەنەوە.
هەپەگە بەم شێوەیە زانیاری لەسەر ناسنامەی هەر دوو شەهید خستۆتەڕوو:
ناسناو: دۆغان عامودێ
ناو و پاشناو: ئەحمەد عومەر شەریف
شوێنی لەدایکبوون: دێرەزور
ناوی دایک- باوک: شوکریە – عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 17ی حوزەیرانی 2024/مەتینا
ناسناو: گەلهات کۆچەر
ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: خەزال – ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: 9ی حوزەیرانی 2024/مەتینا