کۆی داهاتی کۆمپانیا دانەغاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، كۆمپانیای دانەغاز لەبارەی داهات و قازانجی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی كۆمپانیایەكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كۆی داهاتی كۆمپانیای دانەغاز لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 كۆی داهاتەكانی 222 ملیۆن دۆلار بووە.
دەشڵێت، داهاتی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی كۆمپانیای دانەغاز 190 ملیۆن دۆلار بووە و 72 ملیۆن دۆلاری قازانج بووە، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمهێنانی بەڕێژەی 3% بەرزبووەتەوە بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل.
کۆمپانیای دانەغاز ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی كۆمپانیاكە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا 34 ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە، كە بەراورد بە چارەكی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 3% بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كۆی داهاتی كۆمپانیا دانەغاز لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 كۆی داهاتەكانی 222 ملیۆن دۆلار بووە.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەشدا دەڵێت، بەهۆی هێرشەكەی 26ی نیسانی ئەمساڵ بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر، دانەغاز و هاوبەشەكانی كاردەكەن بۆ دانانی كاتێكی نوێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی كیڵگەی كۆرمۆر كە بە (KM250) ناسراوە، بڕیاربوو پرۆژەكە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێت، بەڵام هێرشەكە دوایخست.