ئێران چوار هاوڵاتی کوردی لە سێدارەدا

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەربارەی نوێترین پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئێران دژی هاوڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیاری نویێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، چوار بەندکراوی کوردی لە سێدارەدا و  سزای زیندانیکردنیشی بەسەر چالاکوانێکی خەڵکی شاری دێولاندا سەپاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ڕژێمی ئێران لە زیندانی کەرەج چوار بەندکراوی کوردی بەناوەکانی فرود گەراوەند، محەمەد غوڵامی، ئیسماعیل شەرەفی و شەهاب مەلێکی بەتۆمەتی جیاواز لە سێدارەدا.

دەشڵێت، ڕژێمی ئێران هەر لەو ڕۆژەدا، سزای زیندانیکردنی بەسەر حیکمەت ئەمیری چالاکوانی خەڵکی شاری دێولاندا سەپاند، بە تۆمەتەکانی” بانگەشە دژی  حکومەت” و ” هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو، حیکمەت ئەمیری لە بواری ژینگەپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی گرفتە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکە، لە لایەن دادگای شاری دێولانەوە سزای 6 مانگ بەندکران و 36 مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار