زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

١. ناوچەی کفر؛
 ڕۆژی ٢٩/ ٧، ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە گەڕەکی جمهوریەت لە ناحییەی کفر کرایە ئامانج. لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو پۆلیس بریندار بوون و ئۆتۆمبێلەکەش زیانی پێگەیشت.

ڕۆژی ١/ ٨، ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس لە گەڕەکی ئۆرمان لە ناحییەی کفر کرایە ئامانج. ئەمەش کوشتنی سێ پۆلیس و برینداربوونی دوو پۆلیسی دیکەی لێکەوتەوە.

٢. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛

لە ٧/ ٨، کاتژمێر ٠٩:٠٠ شەڕڤانانی  یەکینەکانی ژنانی ئازاد، سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج لە کاتێکدا کە هەوڵیان دەدا بە چەکی قورس بەرەو بەرەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی پێشڕەوی بکەن و ناچاریان کردن ڕابوەستن.

لە ٧/ ٨، کاتژمێر ١:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ هێزەکانی پارستنی گەل هەوڵێکی سەربازانی داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج، کە پێشڕەویان دەکرد بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی و ناچاریان کردن بوەستن.

ڕۆژی ٨/ ٨ کاتژمێر ٠٥:٣٠ شەڕڤانان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە قەنناس فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە.

لە ٧/ ٨ کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٠٩:١٧ خولەک هێزەکانمان بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیە کردە ئامانج.

لە ٧/ ٨ کاتژمێر ٠١:٣٠ و ٠٣:٢٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج.

ڕۆژی ٨/ ٨ کاتژمێر ٠١:١٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل دەستوەردانیان کرد لە هەوڵی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر لەو ناوچەیەی کە هێزەکانمان بۆسەیان بۆ یەکەیەکی سوپای داگیرکەر نابوویەوە و بە تەواوی لەناویان بردن.

٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٧/ ٨ ، داگیرکەران ٣ جار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گردی ئێف ئێم بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.

لە ٧/ ٨، داگیرکەران ٧ جار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گردی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.

٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛

لە ٧/ ٨، داگیرکەران دوو جار ناوچەکانی شەهید شەریف و لولان لە خاکورکەیان بۆردوومان کرد، دوو جار ناوچەکانی کاری و شەیهەیان لە کاری و دوو جار ناوچەکانی سری مەتینا و بیشیلەیان لە مەتینا و ناوچەکانی گردی بەهار و گردی جودییان  لە ڕۆژئاوای زاب، ١١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکرد، کە  کۆی گشتی دەکاتە ١٧ هێرشی ئاسمانی.

٨/ ٨/ ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار