هاوڵاتی هۆکارێکی نوێ بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەدواداچوونێکی هاوڵاتی، ڕێگرییەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

لە 25-3-2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پابەندە بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە. بەڵام تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردووەتەوە. 

بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشداری گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدایە، " دوو ڕێگریی سەرەکیی هەن لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، یەکەمیان پابەندیی عێراقە بە ڕێککەوتنی ئۆپیک کە پێویست ڕۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل هەناردە بکات، عێراقیش ئەو بڕەی لە نەوتی کوردستان کە ئێستا هەناردە ناکرێت، بە نەوتی بەسرە پڕی کردووەتەوە".

بە وتەی سەرچاوەکە"ئەگەر بەغدا نەوتی کوردستان هەناردە بکاتەوە، دەبێت لەو بەشەی نەوتی بەسرە ببڕێت، ئەمەش لە زیانی خۆیەتی، بۆیە ئەم کارە ناکات.

هۆکاری دووەمیش بەهۆی تێچووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتە لە هەرێمی کوردستان".

بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتنی هەیە بۆ سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار