لە دادگایەك بڕیاری دەستگیركردن بۆ قاسم شەشۆ دەردەچێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادوەر یاسین محەمەد فەتحی له‌ دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ قاسم شه‌شۆ ده‌ركرد.

هۆكاری ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی شەنگال كه‌ تیایدا ناوبراو باسی پێغەمبەری ئیسلام دەکات.

بەپێی دەقی بڕیارەکە بەپێی مادەی 195 لە یاسای سزادانی عێراقی "بەهۆی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و نانەوەی شەڕ و دووبەرەکی لەنێوان پەیڕەوانی ئایین لە عێراق بڕیارەکەی بۆ دەرچووە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار