سبەینێ کۆمیسیۆن ژمارە بە حیزب و کاندیدە نوێیەكانی هەڵبژاردن دەدات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سبەینێ تیروپشکێکی تایبەت بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حیزب و کاندیده نوێیەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تائێستا زۆربه‌ی ڕێکاره‌کانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ته‌واوكردووه، كه‌بریاره 20-10-2024 له‌سه‌رجه‌م پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند:ڕۆژی شەممە 10-8-2024 لە هەولێر، تیروپشکێکی تایبەت بۆ پێدانی ژمارە بەو هاوپەیمانی و حیزب و كاندیدانە ده‌کەین كه لە تیروپشکی پێشوودا ژمارەیان وەرنەگرتووە، " ئەم تیروپشکە تەواوکه‌ری تیروپشكه‌كه‌ی پێشووه و له‌ژماره 170 ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و کاندیدانەش ده‌گرێته‌وه کە له‌لیستی هه‌ڵبژاردنی گشتیەوە گواسترانەوە بۆ پشکی كۆتای پێکهاتەکان و ژماره‌ی نوێیان پێده‌درێت. غەلای ئەوەشی وت.