لە عێراقەوە بنكەیەكی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 
له‌ ناوچه‌ی ڕمێلان لە پارێزگای حه‌سه‌كه‌ لە ڕۆژئاوای كوردستان، به‌درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئەمریكا، میدیاكانی سوریاش پێشبینی ده‌كه‌ن ‌سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ عێراق بێت.

به‌گوێره‌ی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر  بنکەی سه‌ربازی خەراب ئەلجیر، تایبه‌ت به‌ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڕمێلانی  حەسەکە.

به‌پێی ڕوانگەی سووری، پاش هێرشه‌كه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌بنكه‌كه‌ كه‌وتووەتەوە و‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووە‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار