پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە بە بەشداریی نۆ ئەندام لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.
دوای دوو کاتژمێر و نیو لە وادەی دیاریکراو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەسەرپەرشتی پەروین فاتیح، لە هوتێل ڕەشیدی بەغدا دەستیپێکرد، پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی و سەرۆکی ئەنجوومەن بۆ هاوپەیمانی عەرەبی یەکلایی بوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لایەنەکان لە ماڵی حەلبووسی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستیپێکرد و ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک و محەممەد حافز لە هاوپەیمانی عەرەبی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردران.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە پێنج ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێ ئەندامی کوتلەی عەرەبی و یەک ئەندامی کۆتای بزووتنەوەی بابیلیۆن لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن، دوو ئەندامی پارتی، سێ ئەندامی عەرەب و دوو ئەندامی تورکمان لە دەرەوەی کۆبووەنەوەکە بوون.