وەزارەتی دارایی عێراق: بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران دابیندەکەین
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو لێدوانانەی دەدرێن سەبارەت بە نەبوونی پارەی کاش بۆ مووچەی مانگی تەمووز دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو لێدوانانەی لەبارەی نەبوونی پارەی کاش بۆ مووچەی مانگی تەمووز بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین.
دەشڵێت، دابینکردنی پارەی مووچە لە پێشەنگی کارەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ پارەی مووچە تەرخان دەکەن.
لە ڕاگەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی تەمووزیان وەرنەگرتووە.
بابهتی پهیوهندیدار